PM:02:41:06/10/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق دەڵێت، به جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی لە ماوەی مانگێکدا، زیاتر له ٣٥ هه‌زار کەس لە زیندان ئازادكران.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئاماری نوێی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له ماوه‌ی مانگی ئەیلولدا بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش له‌و مانگه‌دا ٣٥ هه‌زار و ٢٠٣ كه‌س له زیندان ئازادكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:
"سه‌باره‌ت به بڕه پاره وه‌رگیراوه‌كان بڕی ٣٨ ملیار و ٥٠٥ ملیۆن و ٣٩٠ هه‌زار
و ١٩٦ دینار له‌مانگی رابردودا وه‌رگیراوە.
ئەمەش
لەدوای ئەوەدێت، ٢٩ـی ئەیلولی ئەمساڵ، وه‌زاره‌تی دادی عێراق ئازادكردنی نۆ هه‌زار و ٤١٠
زیندانی له دوای جێبه‌جێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه
راگه‌یاند.