سەردێڕ:

خانەنشینێک لە سەرەی مووچەدا گیانی لەدەستدا

AM:10:49:06/10/2025

1180 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بانکی کەلار بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەکی خانەنشین باری تەندرووستی نا جێگیر بووە و لە سەرەی مووچەدا لە هۆش خۆی چووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە بانکی کەلار بۆ ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، هاوڵاتییەک لە بانکەکەدا لە نۆرەی مووچەدا دۆخی تەندروستی تێکچووە و دواتر لە هۆش خۆی چووە.

وتیشی، هاوڵاتییەکە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە، دوای رووداوەکە بەپەلە لە رێی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتەوە گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوت، بەڵام لەگەڵ گەیشتنی، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

 

 













گەلەری