سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی هەشت و نۆ

AM:10:26:06/10/2025

1660 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پارەی داهاتی ناوخۆی مانگی هەشت و نۆ ئامادەیە و چاوەڕێن بڕیار لە رادەستکردنی بدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی داهاتی ناوخۆی مانگی هەشت و نۆ ئامادەیە و سەرجەم رێوشوێنەکانیش ئامادەکراون بۆ ناردنی، چاوەڕێ بڕیاربدرێت کە رادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم بکرێت و دواتریش رادەستی حکومەتی عێراق بکرێت.

وتیشی، پێویستە لەلایەن ئیدارەی پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی بڕیاری رادەستکردنی بدرێت بە وەزارەتی دارایی دواتر لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و جێگرەکەی بڕیاربدرێت تاکو رادەستی بەغدا بکرێت.

پێشتر سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی ئاماژەی بەوەکردبوو، بە رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت.













گەلەری