AM:10:01:06/10/2025
832 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٦ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بە گوێرەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، مووچەی مانگی تەمموزی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە وتیشی،
هاوکات مووچەی مانگی تەمموز و مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای ١ـی ٧ـی ٢٠٢٤، بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی
لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون، کە شایستەکانیان لەسەر
داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، خەرجدەکرێت.