سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

PM:11:32:05/10/2025

1384 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە کەرکوک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەرکوک وتی، لە نزیک دادگای کەرکوک ئۆتۆمبێلێک کە بە خێراییەکی زۆر رۆیشتووە، دوو هاوڵاتی کردووە بە ژێرەوە و بەپێی زانیارییەکان هەردوو هاوڵاتییەکە گیانیان لەدەستداوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتیشی، تەرمی دوو هاوڵاتییەکە لە نەخۆشخانەی کۆماری کەرکوکەوە رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادی کراون و چاوگێک لە پزیشکی دادیش بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە و تەمەنیان لە نێوان ٣٣ بۆ ٣٥ ساڵاندایە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە رووداوێکی دیکەدا لە سنووری حەویجەی سەر بە پارێزگای کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی تریش برینداربوون و تەنها لەمڕۆدا لە سنووری کەرکوک چوار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.



سۆران محەمەد - کەرکوک













گەلەری