سەردێڕ:

بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت

PM:10:36:05/10/2025

808 جار خوێندراوەتەوە

سایلۆی هەولێر دەڵێت، سبەی دەستدەکەن بە دابەشکردنی بەشێکی دیکەی چەکی پارەی ئەو جوتیارانەی گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکەیان کردووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی ٢٠٢٥، لە راگەیەندراوێکدا سایلۆی هەولێر جوتياران ئاگاداردەکاتەوە سبەینێ دابەشکردنی چەکی جوتياران دەستپێدەکات لە زنجیرە ١٥٢ تاکو زنجیرەی ٣٠٠ کە گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنەوەی چەکی پارەکانیان و پارەکەش لە بانکی تی بی ئای وەردەگیرێت.

سایلۆی هەولێر دەشڵێت، ئەو جووتیارانەی ٥٠ تەن گەنم کەمتریان رادەستکردووە دەتوانن سەردانی سایلۆکەیان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکەیان، بەڵام ئەو جووتیارانەی کە زیاتر لە ٥٠ تەن گەنمیان رادەستکردووە لەکاتی هاتنی پارەی دیکە لە داهاتوودا چەکی پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسەی چەکی پارەکەی بەناوەوەیە پێویستە خۆی ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی، یاخود بریکارنامەی پەسەندکراوی ئەمساڵی پێبێت.













گەلەری