سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، پارتی و یەکێتی خیانەت و ناپاکی نیشتیمانیان گۆڕیوە بۆ دەستکەوت و مەبەستیشیان نییە کێشەی مووچە بە یەکجاری چارەسەر بکرێت. دەشڵێت، لە ماوەی رابردوودا پارتی و یەکێتی ١٧ جار رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا کردووە و پابەندی نەبوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە کەرکوک بۆ پەرلەمانی عێراق لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، پارتی و یەکێتی خیانەت و ناپاکی نیشتیمانیان گۆڕیوە بۆ دەستکەوت و مەبەستیشیان نییە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەر بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
لە ماوەی رابردوودا پارتی و یەکێتی ١٧ جار رێککەوتنیان لەگەڵ بەغدا کردووە و
پابەندی نەبوون ئەو پارەیەشی هەرێم رادەستی بەغدای دەکات ئەو پارەیەیە کە بۆ مووچەی
مانگی ١٢ ساڵی رابردوو نێردرا.
دەشڵێت، ئەگەر پارتی
و یەکێتی ببنەوە نوێنەری هاوڵاتیان بارودۆخی هەرێم زۆر خراپتر دەبێت، پێویستە هاوڵاتیان
دەنگ بدەن بە نەوەی نوێ و بەهێزتری بکەن چونکە بە دڵنییایەوە لە بەغدا زۆر کاری
گەورە ئەنجامدەدەن.
باسی
لەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی تەنها لە پێناو چەواشەکردنی هاوڵاتیان لەگەڵ بەغدا
رێککەوتوون و دوای هەڵبژاردن پابەندی رێککەوتنەکەیان نابن و کێشە بۆ مووچە دروست
دەکەنەوە.
وتیشی، پارتی و
یەکێتی بۆ ئەمساڵ سێ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخۆن و شەرمەزارییە بۆ دەسەڵاتێک
لە پایزدا مووچەی هاوین دابەشبکات
دەسەڵات
دەیەوێت بەدەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید نەوەی نوێ لاوازبکات و دۆسیەکەی هیچ
بنەمایەکی یاسایی نییە و سیاسییە و لەم دۆسەیەی ئێستا بۆی کراوەتەوە لە پێنج
سکاڵاکار چوارکەسیان کشاونەتەوە.
ئەوەشی
خستەڕوو، نەوەی نوێ بەگوڕترو گەرمتر لەپێشوو رووبەرووی دەسەڵات و گەندەڵییەکانی
بووەتەوە و و بەوپەڕی توانایەوە و بەگوڕوتینەوە بانگەشەی هەڵبژاردن ئەنجام دەدات.
ئومێد محەمەد
وتیشی، شاسوار عەبدولواحید لەبەر وەستانەوە لە دژی گەندەڵی و قوت ژیانی هاوڵاتیان
لەزینداندایە و دەیتوانی ئێستا لە ناو ماڵ و منداڵی خۆی شاهانە بژی بەڵام زیندانی
هەڵبژارد.
راشیگەیاند، پێویستە
هاوڵاتیان ئاگاداربن بەمانەوەی یەکێتی و پارتی کێشەی مووچە و دزی و گەندەڵی
بەردەوامی دەبێت بۆیە پێویستە هاوڵاتیان بەشداری دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن بەنەوەی
نوێ.
دەشڵێت، ئەمجارە
نەوەی نوێ لە بەغدا لەرێگەی پەرلەمان و حکومەتیشەوە هەوڵی چارەسەری کێشەی مووچە
دەدات، هەروەها کار بۆ دابینکردنی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە بۆ هاوڵاتیانی
هەرێم دەکات.