سەردێڕ:

بازرگانی عێراق: زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی بەشەخۆراکیان بڕدراوە

PM:06:42:05/10/2025

1024 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێشنیارێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكردووەتەوە، بۆ بڕینی بەشە خۆراك لەو هاوڵاتییانەی كە مووچەكانیان ملیۆنێك و ٥٠٠ هەزار دينار تێپەڕ دەكات.


ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، "لەئێستادا ئەوەی مووچەی دوو ملیۆن دینار تێپەڕ بكات بەشە خۆراكەكەی دەبڕدرێت، لەگەڵ ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و پزیشكی و دەرمانسازی و خاوەن كۆمپانیاكان".

لەبارەی رێكارەکانی بڕینی بەشەخۆراك وتی، "سێ‌ ملیۆن و ١٣٢ هەزار هاوڵاتی گرتووەتەوە كە زیندانیان و كۆچكەران و ئەو كەسانەی لەخۆگرتووە، كە ناونووس نەكراون".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "حەوت ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە چاودێری كۆمەڵایەتی و هەموو مانگێكیش بێ‌ دواكەوتن بەشە خۆراكیان بەسەردا دابەشدەكرێت".













گەلەری