سەردێڕ:

وەزیری پلاندانان (یەکێتی): چاوەڕێ ناکرێت هەموو مووچەکانی ئەمساڵ بدرێت

PM:01:50:12/10/2025

1136 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پلاندانی هەرێم کە لە پشکی یەکێتییە دەڵێت، چاوەڕێ ناکرێت هەموو موچەکانی ئەمساڵ بدرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان بە میدیای پارتی وت، چاوەڕێ ناکرێت مووچەکانی ئەمساڵ هەمووی بدرێت و رەنگە بەشێکی مووچەی مووچەخۆران بفەوتێت.

دەشڵێت، بە رادەستکردنی نەوت زۆربەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبن.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتریش فوئاد حسێن، وەزیری دەروەی عێراق کە لە پشکی پارتییە باسی لەوە کرد، نازانێت ئەمساڵ ١٢ مووچە دابەش دەکرێت یان نا. 

 

 

 

 













گەلەری