AM:11:21:04/10/2025
944 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت؛ دەنگدەران دەتوانن لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی تا ٥ـی ئێوارە سەردانی بنکەکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، عەلی عەباس، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک بە ئێن ئاڕ تی وت، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٢٩ کەس لە کەرکوک مافی بەشداریکردنی هەڵبژاردنیان هەیە لە پەرلەمانی عێراقدا.
وتیشی، ١٤١ هەزار کەسیش کارتی دەنگدانی نوێیان بۆ هاتووەتەوە و لەو
ژمارەیەدا ٦٠ هەزار کەسیان وەک یەکەم هەڵبژاردن دەنگ دەدەن.
دەشڵێت، لە کاتژمێر ٩ـی بەیانی تا ٥ی ئێوارەوە دەنگدەران دەتوانن سەردانی بنکەکانی
وەرگرتنەوەی کارت بکەن بەمەبەستی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان.