حەماس وەڵامی پێشنیارەکانی ترەمپی دایەوە و دەڵێت، ئامادەن بۆ ئازادكردنی هەموو دیلەكان
ئەمڕۆ شەممە ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بزووتنەوەی حەماس، وەڵامی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپی دایەوە و وتی، ئامادەن سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکەن و تەرمی بارمتە مردووەکانیش رادەست دەکەنەوە
دەشڵێت، رەزامەندن لەسەر ئازادکردنی هەموو دیلەکانی ئیسرائیل، زیندوو
و تەرمەکان، بەپێی ئەو شێوازەی ئاڵوگۆڕ کە لە پێشنیازەکەی سەرۆک ترەمپدا هاتووە، و رازین لەسەر رادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە دەستەیەکی
فەلەستینیی سەربەخۆی تەکنۆکرات، لەسەر بنەمای رێککەوتنی نیشتمانیی فەلەستینی و بە
پشتیوانیی عەرەبی و ئیسلامی.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ترەمپ پیشتر رایگەیاندبوو، حەماس چوار رۆژ
مۆڵەتی هەیە و وتی دەبێت تا کاتژمێر ٦ی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بە کاتی واشنتۆن بە رێککەوتن
رازی بێت بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازەکەی کە لە ٢٠ خاڵ پیکهاتبوو، ئیسرائیل هەر زوو پێشنیازەکەی
قبووڵکرد و وڵاتانی نێوەندگیر و یەکێتی ئەورووپا پێشوازییان لە پێشنیازەکە کرد.