دوای چوار ساڵ و یەک مانگ و یەک رۆژ لە هەڵبژاردنی خولی پێشوو، ١١ـی ١١ ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، یەکەم رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێکرد بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق و زیاتر لە ٢١ ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی کۆمسیۆن، ژمارەی دەنگدەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق
بەم شێوەیەیە:
کۆی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی عێراق ٣٢٩
کورسیە و لەو ژمارەیە ٤٦ کورسیان بۆ پارێزگاکانى
هەرێمە ، ئەوە جگە لە کورسی ناوچە
جێناکۆکەکان.
بەپێی کۆتا سەرژمێری فەرمی، ژمارەی
دانیشتوانی عێراق ٤٦ ملیۆن و ١١٨ هەزار کەسە و ژمارەی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان
هەیە لە عێراق ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار ٢٩١ کەسن و ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی
کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە سێ ملیۆن و ٦٨ هەزار و ٤١١ کەسە.
بەپێی داتاکانی کۆمسیۆن، دەنگدەرانی هەرێمی کوردستانیش رێژەی ١٤%ـی
کۆی دەنگدەرانی عێراق پێکدەهێنن و بەم جۆرە بەسەر پارێزگاکان دابەشبوون:
- لە هەولێر یەک ملیۆن و ٨٧ هەزار و ٨٨٠
کەس مافی دەنگدانی هەیە.
-لە سلێمانی، بە هەڵەبجە و گەرمیان و
راپەرینەوە، یەک ملیۆن و ٢١٠ هەزار و ٦٥٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە.
-لە دهۆکیش ٧٧٨ هەزار و ٨٤٦ کەس مافی
دەنگدانیان هەیە.