PM:08:40:03/10/2025
1220 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، شۆفێران هەر کەرەستەیەک بەکاربهێنن بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان، لێپرسینەوەی یاسایییان لەگەڵ دەکرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم لە رونکردنەوەیەکدا دەڵێت، لەهەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ڕیکلام بۆ کەرەستەیەک دەکرێت کە بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکار دێت بەشێوەی دەراب کە بە ڕیمۆت کۆنترۆل کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.
ئاگاداری
شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرەستەیە بەکار بهێنێت، سزای توند دەدرێت.
دەشڵێت، هەر شوێنێکی
جوانکاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی
لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر، بەهیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاری کردنی
تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نیە ئەنجام دەرانی بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.