بۆ ماوەى ٢٤کاتژمێر رادەستکردنی نەوتی هەرێم راگیرا و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەلێت، هۆکارەکەی تەکنیکی بووە.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە روونكردنەوەیەكدا باسی لەوە کردووە، بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركیا، رادەستکردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا.
هاوکاتئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر ٥ـی ئێوارەی پێنج شەممەوە رادەستکردنی
نەوتی هەرێم راگیراوە.
هەر
لەوبارەیەوە چاوگێک بە ئێن ئاڕتی وت،بە هۆکارێکی نادیار هەرێم رادەستکردنی نەوتەکەی بە سۆمۆ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر
راگرتووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی
ماوەبەسەرچوو پێشتر رایگەیاندبوو کە رێککەوتنى رادەستکردنی نەوتەکە تەنها بۆ سێ
مانگە و بۆ کاتی هەڵبژاردنە و دواتر نەوتەکە رادەگرن.