سەردێڕ:

کۆمسیۆن: زۆرینەی ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن کۆتایی هاتووە

PM:05:21:03/10/2025

876 جار خوێندراوەتەوە

زۆرینەی ئامادەكارییەكان بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن كۆتاییهاتووە و و چاودێری چڕی بانگەشە دەكەن.


ئەمڕۆهەینی ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەسەن هادی زایر ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وتی، لیژنەیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی قەبارە و سەرچاوەكانی پارەداركردنی بانگەشەی كاندیدان.

دەشڵێت، سیستمی بانگەشەكانی هەڵبژاردنی ٢٠٢٥ پرۆسەكە دیاری دەكات و سنوور و مەرجی بۆ دادەنێت و لە ٢٩ مادە پێك دێت و سەبارەت بە راهێنانی ستافی رۆژی دەنگدانیش وتی، دوای كۆتاهاتنی سیستمی ڕاهێنانی كارمەندان،  پرۆسەی ئامادەكاریەكان بە كۆتا دەگات كە ژمارەیان ٢٣٥ هەزار كەس دەبێت و بەپێی ئاستەكانیان مووچەیان پێدەدرێت.














گەلەری