PM:03:52:03/10/2025
920 جار خوێندراوەتەوە
بۆ دیدار لەگەڵ سەرکردەی زیندانیکراوی پەکەکە؛ شاندێکی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان، جارێكی تر بەرەو دورگەی ئیمرالی بەرێكەوت.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هەریەكە لە پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە وان و رحا، هەروەها فایەق ئۆزگور پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە بە مەبەستی بینینی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرکردەی زیندانیکراوەی پەکەکە، بەرەو دورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، دوایین دیداری دەم پارتی لەگەڵ ئۆجالان لە رۆژی ٢٨ـی ئابی رابردوو
بەڕێوەچوو، وە دیداری ئەمجارە هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنەوەی كارەكانی پەرلەمانی
توركیا، وا بڕیارە كۆمسیۆنی تایبەت بە چارەسەری پرسی كورد لە پەرلەمان ەست بە هەمواری ئەو یاسایانە
بكات كە كورد تێبینی لەسەریان هەیە.