سەردێڕ:

بەڵێنی سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە دهۆک و کەرکوک و موسڵ

PM:02:37:03/10/2025

1452 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ١١ـی ١١ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە؛ هەروەها هەریەک لە سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە دهۆک و کەرکوک و موسڵ بەڵێنەکانی خۆیان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەن.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد ـ سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای کەرکوک دەڵێت، ئەوەی پێویست بێت بۆ هاوڵاتیانی کەرکوکی دەکەن و وەک چۆن لە پەرلەمان یاسای هەڵوەشاندنەوەى بڕیارەکانی بەعسیان دەرکرد.

هەروەها، سلێمان موسا، سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، لەرێگەی حکومەتی عێراقەوە کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکەن، ئیسماعیل خەسرەو، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە موسڵیش وتی، خەڵکی ئەم ناوچەیە قوربانییان داوە بەڵام پشتگوێخراون.

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە.

نەوەی نوێ نوێ بەڵێنیداوە لەرێگەى بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراقەوە چارەسەری ریشەیی قەیرانەکان بکات. بەڵێنیشیداوە لەڕێگەی تەوتینەوە کێشەی مووچە بە یەکجاریی چارەسەر بکات.

نەوەی نوێ بەڵێن دەدات سولفەکانی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک بۆ هاوڵاتیان و بەنزین و نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی هەرزان بۆ هاوڵاتیان دابینبکات.

هاوکات، نەوەی نوێ تاکە هێزیشە لە ناوچە جێناکۆکەکان کاندیدی لەبەرامبەر پارتی و یەکێتی هەیە و پێشبینیش دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسەییەکانی زیاتر بکات













گەلەری