سەردێڕ:

رۆیتەرز: هەرێم رادەستکردنی نەوتەکەی بە سۆمۆ راگرت

PM:02:03:03/10/2025

1656 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار هەرێم رادەستکردنی نەوتەکەی بە سۆمۆ راگرت، ئاژانسی رۆیتەرز ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و وتی کە رادەستکردنی نەوتی هەرێم بۆ نزیکەی ٢٤ کاتژمێر راگیراوە، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتبووی؛ بە کاتیی و بۆ هەڵبژاردن نەوتەکە رادەستدەکەن.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی دوێنێوە هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا راگیراوە؛ کە دەکاتە نزیکەی ٢٤ کاتژمێر.

چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بە هۆکارێکی نادیار هەرێم رادەستکردنی نەوتەکەی بە سۆمۆ راگرت.

جێی ئاماژەپێدانە، پێشتر حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاندبوو، کە رێککەوتنەکە تەنها بۆ سێ مانگە و بۆ کاتی هەڵبژاردنە و دواتر هەناردەی نەوتەکە رادەگرن. بەغداش هۆشداریی دابوو، کە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پەیوەستە بە رادەستکردنی نەوتی هەرێمەوە بۆ سۆمۆ، ئەگەر هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان نەبێت ناردنی مووچە کێشەی بۆ درووستدەبێتەوە.













گەلەری