سەردێڕ:

بەڵێنی سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەولێر

PM:01:45:03/10/2025

1124 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی ١١ـی ١١ـی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە؛ هەروەها هەریەک لە سەرۆک لیستەکانی نەوەی نوێ لە سلێمانی و هەولێر بەڵێنەکانیان ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکەن و دەڵێن، تەوتین و پلەبەرزکردنەوە لە پێشینەى کارەکانیان دەبن.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە سلێمانی دەڵێت، لە حکومەتی داهاتووی عێراق کێشەکانی خەڵکی هەرێم چارەسەردەکەن و کۆتای بە گرفتەکان دەهێنن؛ هەروەها، کاوە عەبدولقادر، سەرۆکی لیستی نەوەی نوێ لە هەولێر وتی، تەوتین و پلەبەرزکردنەوە لە پێشینەى کارەکانیان دەبن و خەونی ئەوان هێنانەدی ژیانێکی خۆشە بۆ هاوڵاتیان.

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردووە و نەوەی نوێ بە لیستی ژمارە ٢٨٨ و بە دروشمی دەسەڵات ئەمجارەش درۆ دەکەن رووبەڕووی پارتی و یەکێتی دەبێتەوە.

نەوەی نوێ نوێ بەڵێنیداوە لەرێگەى بەشداریکردن لە حکومەتی داهاتووی عێراقەوە چارەسەری ریشەیی قەیرانەکان بکات. بەڵێنیشیداوە لەڕێگەی تەوتینەوە کێشەی مووچە بە یەکجاریی چارەسەر بکات.

نەوەی نوێ بەڵێن دەدات سولفەکانی هاوسەرگیریی و قەرزی بچووک بۆ هاوڵاتیان و بەنزین و نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی هەرزان بۆ هاوڵاتیان دابینبکات.

هاوکات، نەوەی نوێ تاکە هێزیشە لە ناوچە جێناکۆکەکان کاندیدی لەبەرامبەر پارتی و یەکێتی هەیە و پێشبینیش دەکرێت لەم هەڵبژاردنەدا ژمارەی کورسەییەکانی زیاتر بکات.

 

 













گەلەری