سەردێڕ:

بانگەشەی هەڵبژاردن لەم شوێنانە قەدەغەکرا

PM:01:22:03/10/2025

1080 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکرد و پۆستەری کاندیدەکانی هەڵبژاردن بە شەقام و شۆستە و کۆڵانەکاندا هەڵواسراوە؛ شارەوانی هەڵەبجەش چەند شوێنێکی لە هەڵواسینی پۆستەری بانگەشەی هەڵبژاردنەکان قەدەغەکرد.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە پەیکەری شەهید عومەری خاوەر تا نەخۆشخانەی سەرا، هەروەها جوت سایدی مزگەوتی عوسمانی کوڕی عەفان، وە شەقامی مامۆستای نەناسراو تا بەڕێوبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەر هەڵواسینی شریتی ئاڵاو فلێکس و وێنەی کاندیدی لایەنی سیاسی قەدەغەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، شاشە بۆ ریکلامی بانگەشە قەدەغە نییە لەپێناو سیمایەکی جوان و ژینگەیەکی جوانی شاردا داواکارن سەرجەم لایەنەسیاسی و کاندیدەکان پابەندبن بە بڕیارەکان.

ئەمە لە زۆر لە هاتوچۆ و شارەوانیەکانی بەشیک لە شارەکان داواکراوە و هەندێک جار هەڵواسینی پۆستە و وێنەی بانگەشە گرفتی هاتوچۆ و ژینگەیی دروست دەکات.













گەلەری