سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک ئێرانی هەژاند

AM:11:42:03/10/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلەی رێختەر ناوچەیەکی پارێزگای ئیسفەهانی ئێران هەژاند.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی مێهر بڵاویکردەوە، لە ناوچەی "زەوارە"ی لە پارێزگای ئیسفەهان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٣ پلەی رێختەر تۆمارکرا و لە چەندین شاری ناوەندی ئێران هەستی پێکراوە.

ئاژانسەکە وتیشی،  بە زووترین کات تیمەکانی هەڵسەنگاندن لە مانگی سووری ئێران رەوانەی ناوچەکە کران و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنەکان کرد بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان و دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان.

دەشڵێت، لە ئێستادا مانگی سوور چاودێری ئەو گوند و ناوچانە دەکات کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 













گەلەری