AM:11:09:03/10/2025
1020 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بە پاڵپشتی گەلەکەمان، لە رۆژی ١١ـی ١١ بە هێزەوە وەڵامیان دەدەینەوە و وەفای خۆمان بۆ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەسەلمێنین.
ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆک لیستی نەوەی نوێ لە پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،" پشتیوان بە خودا و بە متمانە و ئیرادەوە هەڵمەتی هەڵبژاردنمان دەستپێکرد، چاوەڕێی سەرکەوتنێکی گەورە دەکەین، بە ئیزنی خودای گەورە نەوەی نوێ دەبێتە سوپرایزی راستەقینە لەم هەڵبژاردنەدا".
دەشڵێت، "هەرچەندە هەوڵی تێکدانمان دەدەن، بەڵام ناتوانن ئیرادەمان بشکێنن و ئێمە زۆر لەوە بەهێزترین کە ئەوان بیری لێدەکەنەوە".
وتیشی، "بە
ئیرادە و پاڵپشتی گەلەکەمان، لە رۆژی ١١ـی ١١ بە هێزەوە وەڵامیان دەدەینەوە و
وەفای خۆمان بۆ سەرۆک شاسوار عەبدولواحید دەسەلمێنین".
جەختیشیکردەوە،
ئەوان ترسیان لە سەرۆکی جووڵانەوەکەیە؛ بەڵام بێ ئاگان لەوەی کە شاسوار عەبدولواحید
لەناو دڵی خەڵکدایە و تێدەکۆشێت بۆ ئازادی و دادپەروەری و ژیانێکی شکۆمەندانەی
گەلەکەی.