سەردێڕ:

نرخی نەوت نزمبووەوە؛ گەیشتە چەند؟

AM:08:15:03/10/2025

792 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.


ئەمڕۆ هەینی ٣ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٠ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخسووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە نرخی نەوت.













گەلەری