وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، دەستیانکردوە بە پێدانی قەرزی درێژ خایەن بە گەنجان و بڕەکەشی ٥٠ ملیۆن دینارە. دەشڵێت، مەبستیان لەو پڕۆژەیەپاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی گەنجان و کەمکردنەوەی هەژاریە لە وڵاتدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عیراق رایگەیاند، وەزارەتەکەیان قەرزی درێژخایەنی راگەیەنداوەو سێ جۆرە، لە ٢٠ ملیۆنەوە دەست پێدەکات تا ٥٠ ملیۆن دینار.
ئەو وتەبێژە ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئەم قەرزانە هۆکارێكی باشن لە پاڵپشتیکردنی گەنجان بۆ ئەوەی بتوانن
ببنە خاوەن کاری خۆیان.
لە بەشێکی
دیکەی پڕۆژەکەدا، وەزارەتەکە قەرزی ستراتیژیش پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی هەژاری
کە بڕەکەی کەمترە لە ١٠ ملیۆن دینار و بۆ دەستپێکردنی کارە بچووکەکانە، زیاتر لە ١٣
هەزار گەنج سودمەند بوون لە پڕۆژەکەیان.
وتووشیەتی، ئەم
رێوشوێنانە هۆکاربوون بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لە ١٦.٥٪ بۆ نزیکەی ١٤٪،و هەوڵیش دەدەن ئەو رێژەیە
کەمتربکەنەوە و بیگەیەننە خوار ١٠٪ .
باسی لەوەشکرد،دوو
پلاتفۆرمیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بێکاری دەرچووان خستووەتە کار، یەکەمیان
پلاتفۆرمی "پیشەکان"ـە، کە رێگە بە بێکاران دەدات ناویان تۆمار بکەن و
لە ناوەندەکانی راهێنان لە پارێزگاکاندا و لە ژێڕ چاودێری
وەزارەتەکەیاندا،پلاتفۆڕمی دووەمیش بەناوی "گەرەنتی" کە کرێکارانی
کەرتی تایبەت لەخۆدەگرێت بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتییان، بەم شێوەیە هەوڵی
نەهێشتنی رێگای گەندەڵی و نەفەوتتانی مافەکانیان دەدەن.