سەردێڕ:

گەنجێک لەناو یەکێک لەمەلەوانگەکانی دهۆک خنکا

PM:07:54:22/09/2025

596 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێک لەناو یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری دهۆک خنکا، و تیمەکانی تەندروستی هاتوون لەناو مەلەوانگەکە دەریان هێناوە و دوای دڵنیابوونەوە لەوەی گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی سەنتەری دهۆک، گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەمەبەستی خۆ فێنککردنەوە لەگەڵ کەسوکارەکانی چووەتە مەلەوانگەکە و بە وتەی شایەتحاڵەکان دواتر لەناو مەلەوانگەکەدا خنکاوە.

چاوگێک لە بنکەی تەندروستی ١٢٢ لەپارێزگای دهۆک وتی، "تیمەکانمان ئاگادارکراون لە خنکانی گەنجێک بە ناوی عومەر بەختیار لە یەکێک لە مەلەوانگەکانی شاری دهۆک".

وتیشی، لەکاتی گەیشتنی تیمی ١٢٢ گەنجەکە لەئاوەکە دەهێنراوە و رەوانەی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کرا، بەڵام گیانی لەدەستدابوو، لە ئێستادا تەرمەکەی بۆ پزیشک داد رەوانەکراوە.













گەلەری