PM:04:49:22/09/2025
3376 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت و فەرمانبەران راگەیاند.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێلی سەربە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، کۆمپانیاکەیان گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێل واژۆ کردووە، ئەم گرێبەستە بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلە لە ژاپۆنەوە بە تایبەتمەندیی دیاریکراو بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، کۆمپانیاکەیان گرێبەستی راستەوخۆی لەگەڵ فرۆشیارانی رەسەنی ئۆتۆمبێلی
ژاپۆنی کردووە و ئۆتۆمبێلەکان بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکانی گومرگی عێراق و بە
ستانداردی داواکراوی عێراقی دەهێنرێن و رەچاوی هەموو مەرجەکان کراوە.
باسی
لەوەشکردووە، سەرەتا دوو بۆ سێ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەکرێت، دواتر هەریەک لە
وڵاتانی چین و ئەڵمانیا لە پلانی وەزارەتەکەیاندایە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینی
ئۆتۆمبێل لە قۆناغی داهاتووشدا فەرمانبەرانی حکومەت بەگشتی دەتوانن سوودمەندبن لە
کڕینی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.