سەردێڕ:

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە رادەگیرێت؟

PM:01:14:22/09/2025

10420 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەڵێت، بۆ ساڵی داهاتوو هاوکارییە داراییە راستەوخۆکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کۆتاییان دێت و لە بەرامبەردا بودجەی پڕچەک کردن و راهێنان فراوان دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، راپۆرتی داواکاریی بودجەی سندوقی راهێنان و پڕچەککردنی دژی داعش بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، کە رێچکەیەکی نوێ لە پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکانی عێراق و سووریا دیاریدەکات.

بەپێی راپۆرتی وەزارەتەکە، هاوکارییە داراییە راستەوخۆکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە کۆتاییان دێت، لە بەرامبەردا بودجەی چەک، ئۆتۆمبێل و راهێنان فراوان دەکرێت و بڕی ٦١ ملیۆن دۆلاری بۆ راهێنان و پڕچەککردنی پێشمەرگە تەرخان کردووە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا باسی لەوەشکردووە، بەگوێرەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم لە ئەیلوولی ٢٠٢٢، حکومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٦ـەوە خۆی هاوکارییەکانی پێشمەرگە دەگرێتە ئەستۆ و خەرجی دەکات.













گەلەری