سەردێڕ:

وادەی دەستپێکردنی سیستمی نوێی پسووڵەی خۆراک ئاشکراکرا

PM:04:44:21/09/2025

692 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، سیستمی نوێی تۆمارکردنی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کەوتووەتە جێبەجێکردنەوە و لەدوای دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی پرۆسەکە بەشی زیادکردنی منداڵ و گواستنەوە دەکەوێتە کار.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سیامەند نانەکەلی، بەرێوەبەری پسوڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێستا سیستمی نوێی فۆرمی ئەلکترۆنی خۆراک بۆ تۆمارکردنی هاوڵاتیان لە پارێزگای واست کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وتیشی، سیستمەکە بە شێوەیەکی ئەزموونی کاری پێدەکرێت و بڕیارە لەدوای دڵنیابوونەوە لە سەرکەوتنی پرۆسەکە، بڕیارە لەهەموو عێراق و هەرێم بکەوێتە بواری جیبەجیکردنەوە.

باسی لەوەشکرد، قۆناغی یەکەمی سیستمەکە تەنها بۆ خۆتۆمارکردن بوو و ئێستا راوەستاوە، بەڵام سیستمە نوێیەکە تۆمارکردنی نوێ و زیادکردنی منداڵ و گواستنەوە و هەموو خزمەتگوزارییەکانی دیکە لەخۆ دەگرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە قۆناغی یەکەمدا پاریزگای هەولێر لە ئاستی عێراق یەکەمبوو بۆ خۆتۆمارکردن لە پرۆسەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک بە رێژەی ٨٩٪.













گەلەری