سەردێڕ:

پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە؛ بای بەهێز تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:12:40:22/09/2025

6068 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، خێرایی با بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما نزم تر دەبنەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەپێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، هاوكات بەهۆی بەرزی كەمێك خیێرایی با ئەگەری توز و خۆڵێكی سووك هەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، خێرایی با ١٠- ٢٥ كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا هەندێ كاتیش چالاك دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.
باس لەوەشكراوە، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە رێژەی دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
بەپێی راپۆرتەكەی كەشناسی هەرێم، سبەینێ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە لە تۆمارەكراوەكانی ئەمڕۆ.


بەرزترینی پلەكانی گەرمای ئەمڕۆی شارەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:


هەولێر: ٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٢٨ پلەی سیلیزی
دهۆك: ٢٩ پلەی سیلیزی
ئامێدی: ٢٦ پلەی سیلیزی
ئاكرێ: ٢٩ پلەی سیلیزی
كەركوك: ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ٣٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ٣٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٤ پلەی سیلیزی













گەلەری