سەردێڕ:

کۆمسیۆن دەست بە گەڕاندنەوەی کارتی دەنگدان دەکات بۆ ئەو کەسانەی زانیارییەکانیان نوێ کردووەتەوە

PM:07:31:22/09/2025

424 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دەڵێت، لە سبەینێوە دەستدەکەن بە گەیاندنی کارتی بایۆمەتری هەموو ئەو کەسانەی کە کارتەکانیان نوێکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، لە سبەینێ رۆژی سێشەممە، دەستدەکەن بە گەیاندنی کارتی دەنگدانی بایۆمەتری بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە زانیاری هەڵبژاردنەکانیان نوێکردووەتەوە و پسوڵەیان وەرگرتووە.

دەشڵێت، پێویستە سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکرێت و لەوێ کەسەکە لەگەڵ خۆیدا ناسنامەی نیشتمانی یان هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمی پێبێت.

کۆمسیۆن جەختیش دەکاتەوە کە هەڵگرانی پسوڵەی نوێکردنەوە بۆیان نییە بەشداری دەنگدان بکەن ئەگەر کارتی هەڵبژاردنیان وەرنەگرتبێت.













گەلەری