PM:11:41:21/09/2025
680 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری کارەبای عێراق دەڵێت، وێستگەی کارەبای وزەی خۆری کەربەلا دەستی کردووە بە بەرهەمهێنان و دەشڵێت، ئامانجیانە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە بگەیەننە ١٢ هەزار مێگاوات.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، زیاد عەلی، وەزیری کارەبای عێراق وتی، وێستەگەی کارەبای وزەی خۆری کەربەلا لە سەرەتاوە ٢٣ مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت وکارەبای وێستگەکە بە تۆری کارەبای نیشتیمانیەوە بەستراوە وتا کۆتایی ئەمساڵ بڕی بەرهەمهێنان بۆ ٢٥٠ مێگاوات بەرزدەکرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆ
لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی سێ هەزار مێگاوات لە وزەی خۆر
بە بەکارهێنانی سیستمی پاتری لیتیۆمی مۆدێرن.
باسی لەوەشکرد، حکومەتی
عێراق بەردەوام دەبێت لە دروستکردنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە و
ئامانجیانە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە وزەی خۆرەوە بگەیەننە ١٢ هەزار مێگاوات.