PM:04:03:22/09/2025
1180 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، هەرێم و کۆمپانیاکان ئامادەییان دەربڕی بۆ هەناردەی نەوت وەزارەتی نەوتیش لەبری شایستە داراییەکانیان نەوتی خاو دەدات بە کۆمپانیاکان، بەوەش ئەگەر پابەندبێت بە رێککەوتنەکەوە سبەی بریار لەسەر خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چاوگێکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئین ئاڕ تی وت، كۆبوونەوەی سێقۆڵی نێوان شاندی كۆمپانیای نەوتی باكوور و بەرپرسانی هەولێر و بەغدا کۆتاییهات و چاوگێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم و کۆمپانیاکان ئامادەییان دەربڕی بۆ هەناردەی نەوت.
هاوکات چاوگێکیش لە کۆمپانیای نەوتی باکوور کە بارەگاکەی لە کەرکوکە
بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەوان وێستگەیەکیان لە دهۆک هەیە کە دەیانەوێت لەوێوە نەوتی
هەرێم بە عێراقەوە گرێبدەن، بۆیە پێویستە رێککەوتنەکان لەگەڵ ئەواندا بکرێن بۆ
دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
هەر بەپێی زانیاریی چاوگە ئاگادارەکان، ئەگەر هەرێم پابەندی
رێککەوتنەکان بێت و گرفت دروست نەکات سبەینێ لە
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم
دەدرێت، هەروەها ئەگەر هەرێم پابەندی رێککەوتنەکە بێت مووچەی مانگی حەوت سبەینێ
بڕیاری لەسەر دەدرێت لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.
ئەوە لەکاتێکدایە، هەمیشە هەرێم لە پێش هەڵبژاردن باس لە رێککەوتن
دەکات بۆ فریودانی خەڵک و دوای هەڵبژاردنیش لێی پاشگەز دەبێتەوە.