PM:07:44:22/09/2025
448 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە ١٤٪ـی کۆی داهات، دەشڵێت، ئامانجیانە بەگوێرەی یاسای بودجەی سێ ساڵە، داهاتی نانەوتی بگەیەننە ٢٠٪.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە میانی راگەیاندنی بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق، ئاشکرای کرد کە داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە ١٤٪ـی کۆی داهات، پلانیشیان هەیە ئەم رێژەیە بگەیەننە ٢٠٪.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"دیدگای ئەمساڵمان راگەیاندووە و پلانمان هەیە پشتبەستن بە تاکە سەرچاوە
نەهێڵین و چی دیکە تەنها نەوت سەرچاوەی داراییمان نەبێت"، ئەوەی ئەمڕۆ
دەیبینرێت، پشتبەستن بە کەرتی پیشەسازی یەکێکە لەو ئامانجانەیان.
باسی لەوەشکرد،
بەرزبوونەوەی داهاتە نانەوتییەکانیان دەرخەری ئەم راستییەیە، داهاتی نانەوتی لە ٧٪ـەوە
لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ١٤٪ لە ساڵی ٢٠٢٤ بەرزبووەتەوە، ئامانجیانە بەگوێرەی یاسای بودجەی
سێ ساڵە، داهاتی نانەوتی بگەیەننە ٢٠٪.