سەردێڕ:

دەرچووانی پزیشکی دانەمەزراو و خۆبەخشەکان دژی دانەمەزرانیان گردبوونەوە

PM:03:42:22/09/2025

468 جار خوێندراوەتەوە

دەرچوانی پزیشکی دانەمەزراو و خۆبەخشەکان دژی دانەمەزرانیان گردبوونەوە و دەڵێن، ساڵانە لە بەغدا زیاتر لە ٦٠ هەزار دەرچوو دادەمەزرێت بەڵام لە هەرێم بە ١٣ ساڵ ناتوانن ٢٠ هەزار دەرچوو دابمەزرێنن.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، سیروان کەمال، نوێنەری دەرچووانی پزیشکی و خۆبەخشەکان بە ئێن ئاڕ تی وت، ١٠ هەزار خۆبەخش لە کەرتی تەندروستیدا کاردەکەن و "داواکارین هاوتای بەغدا دامەزراندن بۆ دەرچووانی پزیشکی هەرێمیش بکرێت".

خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لەم گردبوونەوەیەدا ئاشکرایان کرد، کە نزیکەی ١٢ ساڵە کاری خۆبەخشی دەکەن، سەرەڕای ئەم خزمەتە درێژخایەنە، تاوەکو ئێستا دانەمەزراون و داوا لە حکومەت دەکەن چارەسەرێک بۆ کێشەکەیان بدۆزێتەوە.













گەلەری