سەردێڕ:

سلێمانی؛ ١٠٨ قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەیە

PM:03:48:21/09/2025

232 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی دەڵێت، لە سلێمانی ٤٣ قوتابخانە پێویستیان بە رووخاندن و دووبارە دروستكردنەوە هەیە و ١٠٨ ناوەندیش پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ساڵی نوێی پرۆسەی خوێندن دەستیپێكردەوە و نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەنووسیدا وتی، داوا لە هەرێم دەکات بەزووترین كاتدا كێشەی مووچە چارەسەر بكەن و چیتر مووچەخۆرن نەكرێنە قوربانی.

وتیشی، لە سلێمانی ٤٣ قوتابخانە پێویستیان بە رووخاندن و دووبارە دروستكردنەوە هەیە و و ١٠٨ ناوەندیش پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە و داوا دەكەن بودجەی پێویست بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بكرێت.













گەلەری