نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان تۆمارێکی مێژوویی شکاند و بە ٧٥٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٥، نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٧٥٠ هەزار دینار دەفرۆشرێت و بە وتەی شارەزایانی ئابووری، ناسەقامگیریی سیاسی لە جیهان و داخوازیی زۆر بۆ کڕینی، دوو هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
هاوکات، ئەمساڵ
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ یەکێک بووە لە بابەتە گرنگەکان و ئەگەری زیاتر بەرزبوونەوەی
نرخەکەی لە ئارادایە، بەتایبەتی دوای قسەکانی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەفغانستان و
وەڵامدانەوەکانی تاڵیبان بۆ ترەمپ.
نرخی ئۆنسەی
زێڕ لەسەر ئاستی جیهان و نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی ناوخۆدا، دوو
هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستان.
نرخی ئەمڕۆی
زێڕ لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکان بەم شێوەیە بووە:
مسقاڵێک
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٧٨٥ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ٢١ بە ٧٥٠ هەزار دینارە
مسقاڵێک زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٦٤٣ هەزار دینارە