PM:02:41:22/09/2025
2424 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێکدا وتی، "پارەی گەنمی جوتیاران گەیشتووە و دەست بە رێکارە کارگێڕییەکان کراوە بۆ ئەوەی دابەشبکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد،
کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە رێگەی سایلۆکانەوە جوتیاران
ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.
باسی لەوەشکرد،
بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان ٥٧ ملیار دینارە و ٢٠ ملیار بۆ هەولێر، ٢٥
ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و ١٢ ملیار دیناریش بۆ جوتیارانی دهۆک تەرخانکراوە.