سەردێڕ:

وەزیری ئاوەدانکردنەوە: بەهیواین ئەمجارە پرۆژەی رێگای - سلێمانی رانیە تەواوبکەین

PM:11:01:21/09/2025

768 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی ١٤ ساڵە رێگای سلێمانی - رانیە چەندجارێک بەردی بناغەی دانراوە و تەواو نەکراوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمیش دەڵێت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەردی بناغەی رێگاکە دادەنێنەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەردی بناغەی رێگای سلێمانی - رانیە دادەنێنەوە.

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، "بەهیواین ئەمجارە پرۆژەی رێگای سلێمانی رانیە تەواو بکەین".

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی ١٤ ساڵە رێگای سلێمانی - رانیە بەردی بناغەی دانراوە بەڵام تا ئێستا تەواونەکراوە.













گەلەری