سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتووچۆدا هاوڵاتییەکی ٩٥ ساڵان گیانی لەدەستدا

PM:01:57:22/09/2025

724 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەناو شاری کەلار بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆی جۆری شێلانەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاتووچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر گەڕەکی حەمرین لەسەر رێگای کەلار ـ کفری ئۆتۆمبێلێکی جۆر هۆندا تریکان هاوڵاتییەکی شێلا و برینداریکرد، پاشان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بە مەبەبەستی زانینی هۆکارو چۆنیەتی رووداوەکە.













گەلەری