سەردێڕ:

وتەبێژی حکومەتی ماوەبەسەرچوو وادەی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدای ئاشکراکرد

PM:12:28:22/09/2025

840 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، ئەمڕۆ رێككه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم ، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی ماوەبەسەرچوو بە میدیای پارتی وتووە، بە واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچە نامێنێت و پێویستە حکوومەتی فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە واژۆكردنی گرێبەستە سێقۆڵییەكە، هیچ بەربەستێك لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نامێنێت و بەغدا دەبێت لە نزیكترین كاتدا مووچە رەوانە بكات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەى کەمتر لە سێ ساڵدا هەرێم و بەغدا پێنج جار لەسەر رادەستکردنی نەوت رێککەوتوون بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە و یەک بەرمیل نەوتی رادەست نەکردووە بە بەغدا.













گەلەری