PM:12:20:22/09/2025
660 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر دەڵێت، "ئەمساڵ حکومەتی ھەرێم دەستی بە دابینکردنی نەوت کردووە و رۆژانە نەوتیان بەدەست دەگات و چاوەڕێ دەکەن رێنماییمان بۆ بێت، بۆ ئەوەی پێش کۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی نەوت بکرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی هەولێر بە میدیای پارتی وتووە، ھاوشێوەی ساڵی رابردوو لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێدەکەن و دواتریش لە ناوشار دەست پێدەکەن، کە ئەگەر نەوتی پێویست بەردەستبێت، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەکان لە ناوشاریش نەوت دابەشدەکەن.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرمیلێک نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار دەدات بە
هاوڵاتیان لە کاتێکدا حکومەتی فیدراڵ بەرمیلێک نەوت بە ٣٠ هەزار دەدات بە
هاوڵاتیان و نەوتەکەشی کوالێتی باشتر لە نەوتەکەی حکومەتە ماوەبەسەرچووەیەکەیە.