سەردێڕ:

کەی دەوامی زانکۆکان دەستپێدەکات؟

PM:07:41:19/09/2025

700 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە خوێندنی باڵا بە ئێن ئاڕ تی وت، زانکۆکان بەپێی رۆژژمێری تایبەت بە خۆیان دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەن و یەکـی ئەیلول تاوەکو یەکـی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن دیاریکراوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، چاوگێک لە خوێندنی باڵا بە ئێن ئاڕ تی وت، زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەریەکەیان رۆژژمێرێکیان هەیە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٥ -٢٠٢٦ و بەشێک لە زانکۆکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان بە خوێندن کردووە.

سەبارەت بە دەستپێکی پرۆسەی زانکۆلاین وتیشی، تاوەکو ئێستا پڕۆسەى زانکۆلاین دەستیپێنەکردووە، هەرکاتێک دەستپێبکات خوێندکاران و راگەیاندنەکان ئاگاداردەکرێنەوە.













گەلەری