PM:05:08:18/09/2025
2080 جار خوێندراوەتەوە
پزیشکێکی کورد نەشتەرگەری دڵ بەبێ بێهۆشکردنی گشتی (بەنجی عام) بۆ نەخۆشەکانی ئەنجام دەدات و دەڵێت، ئەو جۆرە نەشتەرگەرییە ئاسۆیەکی فراوان بۆ دنیادیدە و بەتەمەنەکان دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هێمن عەبدولرحمان، پزیشکی پسپۆڕی دڵ و دەمار دەبارەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا وتی، "نەشتەرگەری چاندنی دەمارەکانی دڵ، واتە ئەو کەسانەی دەمارەکانی دڵیان دەگیرێت و پێویستیان بە چاندنی دەمارەکان دەبێت، لە حاڵەتی ئاسایی بە کردنەوەی سنگی نەخۆشەکە و بێهۆشکاری گشتی و راگرتنی دڵ دەکرێت، بەڵام ئێمە هیچی ئەوانە ناکەین و تەنیا بە بەنجی ئەو شوێنەی کاری لێدەکەن و بە کونێکی بچووک لە چوار دەوری گۆی مەمک، نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدەین".
ئاماژەی
بەوەشکرد، ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراق، نەشتەرگەری نازوریان ئەنجامداوە
و دوای هەزار و ٢٠٠ نەشتەرگەری گەیشتوونەتە ئەو ئاستە.
سەبارەت بە
بەتەمەنەکان و ئەو کەسانەشی لە بەنجی عام دەترسن وتی، ئەو نەشتەرگەرییە ئاسۆیەکی
فراوان بۆ ئەو کەسانە دەکاتەوە و نەشتەرگەریان بۆ کەسێک کردووە کە تەمەنی ٨٠ ساڵە
و لە جەزائیرەوە هاتووە، چونکە نەیویستووە سنگی خۆی بکاتەوە و بەنجی عام وەربگرێت.