سەردێڕ:

دوایین زانیاری لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت

PM:11:22:18/09/2025

2304 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە دارایی عێراق لەبارەی پرسی مووچەوە بە ئێن ئاڕ تی وت، پارەی تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی هەرێم ئامادەیە و لەسەر رادەستکردنی نەوت وەستاوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، چاوگێکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕتی وت، چاوەڕێی رێگەپێدانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق یاخود دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و وتەی کۆمپانیای سۆمۆن تا تەمویلی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێم بکەن.

چاوگەکە وتیشی، ئەگەر هەرێم نەوت رادەستبکات ئەوا پارەى مووچەی مانگی حەوت و هەشت و تەواوی مانگەکانی تری ئەمساڵ لەکاتی خۆیدا رەوانە دەکرێت.

لە بەرامبەریشدا، ئەگەر نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ نەکرێت ئەوا چارەنووسی مووچەی مانگەکانی ئەمساڵ کە شەش مووچەیە بە نادیاری دەمێنێتەوە.

هاوکات، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی دەوڵەتکۆبووەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم، بەهۆی ئامادەنەبوونی نوێنەری هەرێم لە کۆبوونەوەکە یەکلاییکردنەوەی پرسەکە دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو، چونکە بەپێی یاسای ئەنجوومەنەکە پێویستە سەرجەم لایەنەکان ئامادەبن تاوەکو هیچ لایەنێک دوای ئامادەبوونی راپۆرتی کۆتایی نەڵێت کە ئاگاداری راپۆرتەکە نەبووە.



گۆران عەبدوڵا - بەغدا












گەلەری