PM:07:20:19/09/2025
672 جار خوێندراوەتەوە
بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر رووسیای هەژاند و سەرەڕای ئەوەی دوورگەكە دانیشتوانی لێیە، بەڵام زیانی گیانی نەبوو.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، دەزگای روپێویی جیۆلۆجی ئەمەریكی رایگەیاند، بومەلەرزەیەک لە قووڵایی ١٠ كیلۆمەتر و بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر لە كەناراوەكانی دوورگەی كامچاتای رووسیا روویداوە.
دوای چەند كاتژمێرێك
(ڤلادیمیر سۆلۆدۆڤ) پارێزگاری كامچاتكاش وتی، هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان بە بوومەلەرزەكە
تۆمار نەكراوە.
لە دوو مانگی رابردووشدا
چەند بوومەلەرزەیەك لە دورگەكەی رووسیا روویدا و بەرزترینیان بە گوڕی ٨.٨ پلەی رێختەر
بوو، ئەوەش بەهێزترین بوومەلەرزە بوو لە ماوەی ٧٣ ساڵی رابردوودا.