PM:02:12:19/09/2025
488 جار خوێندراوەتەوە
بڕیارە لە ٢٥ـی ئەم مانگە لە کەرکوک پێشانگایەکی نێودەوڵەتی کتێب و تەکنۆلۆجیای سەردەم بەڕێوەبچێت کە لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، لە کەرکوک ئامادەکاری دەکرێت بۆ یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب و تەکنۆلۆجیای مۆدێرن، کە تیایدا کتێب و ئەدەب لەگەڵ داهێنان و دنیای دیجیتاڵیدا بەیەکەوە دەبەسترێنەوە.
باس لەوەشکراوە، کە ئەم پێشانگایە بەرنامەیەکی رۆشنبیری
هەمەچەشنی تێدا دەبێت، کە بریتین لە سیمیناری رۆشنبیری، گفتوگۆ لەسەر بابەتی ئەدەبی،
بۆنەی تایبەت بە منداڵان و گەنجان.. هتد، ئەمەش بە ئامانجی چاندنی کلتوری خوێندنەوە
و هاندانی ئارەزووی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرن وەک ئامرازێک بۆ بنیاتنانی
داهاتوو.