PM:05:54:19/09/2025
1004 جار خوێندراوەتەوە
ئەو وادەیەی حکومەتی عێراق بۆ رادەستکردنی نەوت بە حکومەتی ماوەبەسەرچووی دا، ئەمڕۆ تەواوبوو و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو نەوتەکەی رادەست نەکردووە.
ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، لە کۆبوونەوەى سێ شەممەی رابردووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، وەزارەتی نەوت راسپێردرابوو تا لەماوەى ٤٨ کاتژمێردا پرسی رادەستکردنی نەوتی هەرێم بە کۆمپانیای سۆمۆ یەکلایی بکاتەوە، بەڵام وادەکە تەواوبوو و هێشتا نەوت رادەست نەکراوە.
پێشتر حکومەتی
ماوەبەسەرچوو چوارشەممەى رابردوو وتی، چاوەروانی رێککەوتنی سێقۆڵی هەرێم و بەغدا و
کۆمپانیاکانن بۆ رادەستکردنی نەوتەکە، لەکاتێکدا بەغدا ئامادەیە ئەو بڕە نەوتەش
وەربگرێت کە لەلایەن کۆمپانیا ناوخۆییەکانەوە بەرهەمدەهێنرێت و پەیوەندی
بەکۆمپانیا بیانیەکانەوە نییە.
پێشتریش وەزارەتی
دارایی عێراق وتبووی نەوت رادەستبکرێت دەست دەکەن بە ناردنی مووچە.