سەردێڕ:

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس برینداربوون

PM:03:43:19/09/2025

548 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی سۆران دەڵێت، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە رێگایەکی سەرەکی سێ برینداری لێ کەوتەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لایەن رێپێــــدراوی هاتووچۆوە ئاگادارکرانەوە لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان کە لە رێگای هاملتۆن نزیک بازگەی ناوپردان روویداوە.

وتیشی، رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیوتا کرۆلا تاکسی و نیسان پەتڕۆل لە ئەنجامی رووداوەکەش سێ کەس برینداربوون.

دەشڵێت، داوا لە شوفێران دەکەن پابەندی خێرایی دیاریکراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.













گەلەری