سەردێڕ:

عێراق گرێبەستی هاوردەکردنی غاز لە تورکمانستانەوە رادەگرێت

PM:06:15:19/09/2025

636 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، بەهۆی فشارەکانی دژی تاران لەلایەن ئەمریکاوە، عێراق هاوردەکردنی نەوت لە تورکمانستانەوە لە رێگای خاکی ئێرانەوە رادەگرێت.


ئەمڕۆ هەینی ١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، فشارەکانی ئەمریکا دژی تاران و نەدانی رەزامەندی لەلایەن واشنتۆنەوە رێگرییان کردووە لە هەوڵەکانی عێراق بۆ هاوردەکردنی نەوت لە تورکمانستانەوە بە خاکی ئێراندا.

روونیشیکردەوە، بیرۆکەی هاوردەکردنی گازی تورکمانستان لە رێگای خاکی ئێرانەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ یەکەمجار پێشکەشکرا و رێککەوتنەکە بەستراوەتەوە بە دوو وڵاتەوە، کە ئێران غازەکە وەردەگرێت و دەینێرێت بۆ عێراق، بەڵام ئەمە دەبووە هۆی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران و لەبەر ئەم هۆکارە پێویستی بە رەزامەندی واشنتن بوو.

دەشڵێت، ئەو رەزامەندییە وەرنەگیرا و نوسینگەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا جەخت لە فشارەکانی دژی تاران دەکەنەوە.













گەلەری