سەردێڕ:

تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەک دادەخرێت

PM:10:41:18/09/2025

1240 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامیەتی شارباژێڕ داخستنی تونێلی پێشڕەو بۆ ماوەی چەند کاتژمیرێک رادەگەیەنێت و دەڵێت، بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوی تونێلی پێشرەو دادەخرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، قائیمقامییەتی شارباژێڕ بڵاوی كردەوە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامی ناو تونێلی پێشرەو، لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەوە بەرواری ٢٠ لەسەر ٢١ـی ئەم مانگە بۆماوەی چوار شەو لە کاتژمێر ۱۱ شەو بۆ ٦ یـی بەیانی تونێلەکە دادەخرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگادار دەكەنەوە بە مەبەستی پاککردنەوە و هێڵکاری بۆ شۆستە و شەقامەكانی ناوی تونێلی پێشرەو دادەخرێت.

دەشڵێن، لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەوە بەرواری ٢٠ لەسەر ٢١یی ئەم مانگە بۆماوەی چوار شەو لە کاتژمێر ۱۱ شەو بۆ ٦ یـی بەیانی تونێلەکە دادەخرێت.













گەلەری